ئەو زیندانییە سیاسییانەی مووچەی دیکەیان نییە مینحەکەیان پێدەدرێتەوە

کوردستان 06/01/2021

Alternate Text

وەزارەتی شەهیدان  رایگەیاندووە، ئەو زیندانییە سیاسییانەی ١٠ ساڵیی مینحەیان تەواوکردووە و مووچەی دیکەیان نییە، دووبارە مینحەکەیان پێدەدرێتەوە  .

رۆژی چوارشەممە 2021/01/06 وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بە مەبەستی پاکتاوکردنی لیستی زیندانییانی سیاسی کۆبوونەوەیەکی سازداوە و ڕایگەیاندووە،  لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان  بڕیار دراوە مینحەى ئەو زیندانە سیاسییانە دووبارە دابەشکرێتەوە..

کۆبوونەوەکە بۆ پەیڕەویکردن بووە لە پەیڕەوی ژمارە 4ی ساڵی 2020ی یاسای چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان-عێراق.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا