ئێوارەی ئەمڕۆلە بەرزاییەکانی بانی مەقان لە چەمچەماڵ
بەهۆی تەقینی گولە هاوەنێکەوە کورێک گیانی
لەدەستدا و باوکیشی برینداربوو .
شەریف ڕەحیم، وتەبێژی تەندروسی چەمچەماڵ بە
میدیاکانی ڕاگەیاندووە، "ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی گەنجێکی تەمەن ٣٥ ساڵ
و پیاوێکی بریندار گەیەنرایە نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو لەقەزای چەمچەماڵ ".
ناوبراو ئەوەشی وتووە، "ڕووداوەکە بەهۆی تەقینەوەی
گولە هاوەنێک بووە لەبەرزاییەکانی بانی مەقان و بەهۆیەوە کوڕێک گیانی لەدەستداوە و
باوکیشی کە تەمەنی ٧٠ ساڵە برینداربووە ".
تەرمی گەنجەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی
کراوە و باوکیشی دوای چارەسەری سەرەتایی بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی
سلێمانی کرا .
ئەمەش لە کاتێکدایە بەهۆی ئەوەی پێشتر ئەو ناوچانە سەربازگەی حکومەتى
بەعسبوون و چەندین تەقەمەنی تا ئێستاش لە
ناوچەکە ماوە و زیان بە هاوڵاتیان دەگەیەنێت.