وته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی، ڕوونكردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی هۆكاری درووستبوونی گرژیه‌كانی ئه‌مڕۆی په‌ڕله‌مانی كوردستان دا و تۆمه‌ته‌كانی نه‌وه‌ی نوێ ڕه‌تده‌كاته‌وه.
پێشه‌وا هه‌ورامانی وته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی ڕایگه‌یاند، ئێمه وه‌ك فراكسیۆنی پارتی هیچ كات ده‌ستپێشخه‌ر نه‌بووین بۆ ڕوودانی پشێوی و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ یه‌كڕیزی هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كان بووین، به‌ڵام هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ڕوویدا نه‌وه‌ی نوێ بوو.
هاوكات له‌باره‌ی كاتی درووستبوونی پشێویه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌ڕله‌مان وتی، كاتێك وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ به‌جنێودانه‌وه ڕۆیشته ده‌ره‌وه ئه‌ندام په‌ڕله‌مانێكی پارتی پێی وت "بڕۆ ده‌ره‌وه بێڕێزی مه‌كه " په‌ڕله‌مانتاره‌كی نه‌وه‌ی نوێش له‌به‌رامبه‌ردا چاكه‌ته‌كه‌ی دانا‌و پێی وت ئه‌گه‌ر ئازای وه‌ره بۆم و ئیتر پشێوی درووستبوو.
پێشه‌وا هه‌ورامانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌پشێویه‌كه‌دا هیچ جۆره چه‌ك و بۆكسخه‌نجه‌رێك به‌كارنه‌هاتووه و ئه‌و نیشانانه‌ی سه‌ر ئه‌ندام په‌ڕله‌مانه‌كه‌ی نه‌وه‌ی نوێش شوێنی مۆبایله و تۆمه‌ته‌كانی نه‌وه‌ی نوێ هه‌ڵبه‌ستراون.