پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شه‌قامی 120 مه‌تری هه‌ولێر ڕووداوێكی هاتوچۆ ڕوویدا و شۆفێری ئۆتۆمبێلێكیان هه‌ڵهات دواتر له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه ده‌ستگیركراو ده‌ركه‌وت مادده‌ی هۆشبه‌ری به‌كارهێناوه.
پۆلیسی هه‌ولێر له‌پێگه‌ی فه‌رمی خۆی له فه‌یسبووك ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، دوای ئه‌وه‌ی به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتنی هه‌ولێر ئاگادار كرایه‌وه له‌وه‌ی دوای ڕوودانی ڕووداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر شه‌قامی 120 مه‌تری هه‌ولێر شۆفێری یه‌كێك له‌ئۆتۆمبێله‌كان هه‌ڵهاتووه ڕاسته‌وخۆ تیمه‌كانیان گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه و بۆیان ده‌ركه‌وت شۆفێره هه‌ڵهاتووه‌كه مادده‌ی هۆشبه‌ری به‌كارهێناوه.
لهبڵاوكراوهكهی پۆلیسی هه‌ولێردا باس له‌وه‌كراوه، تیمه‌كانی پۆلیسی فریاكه‌وتن شۆفێره ههڵهاتووهكهیان ده‌ستگیر كرد كه‌به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌به‌و ناوی ( ع . ع . س ) هو ته‌مه‌نی 35 ساڵه، هاوكات پۆلیسی فریاكه‌وتن ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌جۆره‌كانی " كریستاڵ ، جامایكا ، تریاك ، حه‌شیش " و چوار جۆر حه‌بی هۆشبه‌ر و دووبتڵ خواردنه‌وه‌ی كحولی و ده‌مانچه‌یه‌كی كڵۆك دا گرت.
به‌پێی زانیاریه‌كان، له‌ئێستادا تۆمه‌تباره‌كه به‌بڕیاری دادوه‌رو مادده‌ی ( 14 ) ی مادده‌هۆشبه‌ره‌كان ڕاگیراوه‌و دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه.