گۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌ڕله‌مانی كوردستان ڕاگه‌یاند، پابه‌ندن به‌ڕێككه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌په‌ڕله‌مانی كوردستان فراكسیۆنی گۆڕان بوو به‌دوو به‌شه‌وه له‌باره‌ی ده‌نگدان به‌كاندیده‌كه‌ی پارتی بۆ پۆستی وەزیری سامانه سروشتییه‌كان،گۆران عومه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، كه ئه‌وان وه‌ك په‌ڕله‌مانتارانی گۆڕان پابه‌ندن به‌ڕێككه‌وتنی حیزبه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان و ده‌نگیان به كه‌مال ئه‌تروشی كاندیدی پارتی بۆ پۆستی وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان داوە.
ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌وه دێت له ماوه‌ی ڕابردوودا عه‌دنان عوسمان، سكرتێری جڤاتی گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕایگه‌یاند، پێویسته حیزبه‌كه‌یان پێداچوونه‌وه به ڕێككه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ پارتی بكات.