سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، خۆشحاڵم كه په‌ڕله‌مانتاران دكتۆر كه‌مال ئهتروشیان هه‌ڵبژارد بۆ پۆستی وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازم.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌تویتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، دكتۆر كه‌مال ئه‌تروشی شاره‌زاییه‌كی باشی له‌كه‌رتی نه‌وت و غازدا هه‌یه و گرنگه بۆكابینهكهیان و دڵخۆشن به‌هه‌ڵبژاردنی بۆ وه‌زیری سامانه سرووشتیه‌كان و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆده‌خوازن.
ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌وه دێت ئه‌مڕۆ په‌ڕله‌مانی كوردستان کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامدا و بەده‌نگی 81 پەڕلەمانتار دكتۆر كه‌مال ئه‌تروشی كاندیدی پارتی بۆ پۆستی وه‌زیری سامانه سرووشتیه‌كان هەڵبژێردرا.