کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق تۆمارکردنی حیزب و
لایەنەکانی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق دەستپێکرد، کە بڕیارە رۆژی 6ی حوزەیرانی
2021 بەڕێوەبچێت.
میدیای فه‌رمی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، له‌ڕێككه‌وتی 2021/1/9 كۆميسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌رگای وه‌رگرتنی پارت و لایه‌نه سیاسیه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كه بڕیاره له 6ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵدا به‌ڕێوه‌بچێت ده‌كاته‌وه و تا ڕێككه‌وتی 2021/1/16به‌رده‌وام ده‌بێت.
هاوكات له‌ڕاگه‌یەندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه، لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌توانن له‌ڕێككه‌وتی 2021/1/9 بو ڕێككه‌وتی 2021/1/28 لیستی ئه‌و كاندیدانه پێشكه‌شی كۆميسیۆن بكه‌ن كه ئاره‌زووی به‌شداری كردنیان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق هه‌یه.
ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌وه دێت، وابڕیاره له‌ڕێككه‌وتی 6ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵدا هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌به‌شداری چه‌ند پارت و لایه‌نێكی سیاسی به‌ڕێوه‌بچێت.