وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی هۆشداری له‌باره‌ی ڤایرۆسه نوێیه‌كه ده‌دات
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، ڤایرۆسی نه‌وه‌ی نوێی كۆرۆنا زۆر به‌خێرایی بڵاوده‌بێته‌وه و داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كه‌ین ڕێكاری پێویست به‌خۆیان بگرنه‌به‌ر.
د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، ڤایرۆسی نه‌وه‌ی نوێی كۆرۆنا زۆر به‌خێرایی لهتهشهنهكردندایه و پێویسته هاوڵاتیان زۆر خۆڕاگربن و گه‌شتكردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ڕابگرن به‌تایبه‌ت وڵاتی به‌ریتانیا.
هاوكات وه‌زیری ته‌ندروستی، داوای خۆپارێزی له‌هاوڵاتیان كردووه‌و ده‌ڵێت " با هاونیشتیمانیان و كوردستان بپارێزین هه‌موومان به‌رده‌وام بین له‌خۆپارێزی".
ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌دێت له‌ماوه‌ی ڕابردوودا وڵاتی به‌ریتانیا ڤایرۆسی نه‌وه‌ی نوێی كۆرۆنا تۆمار كراوه شاره‌زایان ڕایانگه‌یاند ئه‌و ڤایرۆسه توانای بڵاو بوونه‌وه‌ی %70 زیاتره له‌ڤایرۆسی كۆرۆنا.