دواکەوتنى
قسەکردنی منداڵ یەکێکە لەو گرفتانەى دایکان وباوکان نیگەران دەکات لە خوارەوە
ئاماژە بە چەند ڕێگەیەکی ئاسان دەکەین بۆ
ئەوەی بە ئاسانی فێری قسەکردنی بکەیت.
- بە ئاماژە بیدوێنە، کاتێك منداڵەکەت شتێك دەبینێت یان شتێکی نیشان دەدەیت بە ئاماژە و بە قسە تێیبگەیەنە تا بزانێت چییە و لێی تێبگات.
-هەندێك یاری لەگەڵ منداڵەکەت بکە کە یارمەتی قسەکردنی بدات، وەکو ناسینەوەی ئاژەڵەکان و وتنی پیتەکان.
-کاتێك کە خۆت قسەی لەگەڵ دەکەیت بەشێوازی منداڵ قسە مەکە چونکە بەو جۆرە قسەکردنی زیاتر دوادەکەوێت.
-هەوڵبدە بەردەوام هانی منداڵەکەت بدەیت کە زیاتر هەوڵی فێربوونی وشەی نوێ بدات.
-گۆرانیوتن وادەکات منداڵەکەت خێراتر فێری وشەکان ببێت، هەوڵبدە بەردەوام گۆرانی منداڵانی بۆ لێبدەیت.