دوای ئه‌وه‌ی بڕیار بوو سبه‌ی پێنج شه‌ممه كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ئه‌نجام بدرێت به‌ڵام له‌سه‌ر پێشنیاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆكاتێكی نادیار دواخرا.
عه‌بدولسه‌لام دۆڵەمهڕی سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا له پێگەی تایبه‌تی خۆی له‌فه‌یسبوك ڕایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی پێشنیاری كردووه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی لیژنه‌ی باڵای كۆرۆنا كه بڕیار بوو پرسی كردنه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كانی خوێند تاوتوێ بكه‌ن دوابخرێت تا ئه‌وكاته‌ی له مه‌ترسیه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ دڵنیا ده‌بنه‌وه.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، گوایه دواخستنی كۆبوونه‌وه‌كه بۆسه‌لامه‌تی گیانی هاوڵاتیانه و داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كات دان به‌خۆیاندا بگرن.
ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌دێت له‌به‌رواری 6 كانوونی یه‌كه‌می 2020 وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ڕایگه‌یاند پێویسته له 10ی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ خوێندن له‌ناوه‌نده‌كانی خوێند ده‌ست پێبكاته‌وه.