وا بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٧ی کانوونی دووەم، وا بڕیارە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بینای ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەیەک ئەنجامبدەن.
لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێ لەسەر پێشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ دەکرێت، هەروەها یەکێک لە پرسەکانی دیکە دانانی سنورێکی بۆ رێژەی کورتهێنان لە بودجەدا دەبێت.