حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌هۆی مه‌ترسیه‌كانی ڤایرۆسی نه‌وه‌ی نوێی كۆرۆنا ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پڕۆسەی خوێندنی بۆ 16ی مانگ دواخست و ڕایگه‌یاند، هه‌مان ئه‌وبڕیارانه‌ی له‌پێشووتردا بۆ چۆنیه‌تی پڕۆسه‌ی خوێندنمان دابوو به‌رده‌وام ده‌بێت.
د.جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، به‌ڕاوێژكردن به‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی ته‌ندروستی و له‌به‌ر چاوگرتنی مه‌ترسیه‌كانی ڤایرۆسی نه‌وه‌ی نوێی كۆرۆنا حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاریدا ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وامی خوێندن له ناوه‌نده‌كانی خوێندن تا 16ی ئه‌م مانگه دوابخرێت.
سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تی ده‌وامكردن له ئێستادا، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم باسی له چه‌ند بڕیارێك كردووه كه ئه‌مانه‌ن،
1- ده‌وامی قۆناغه‌كانی 1 و 2 بنه‌ڕه‌تی و 12ی ئاماده‌یی تا ڕۆژی 16/1 ڕاده‌گیرێت و ده‌توان به‌شێوه‌یه‌كی خۆویستانه سوود له خوێندنی ئهلیكتلرۆنی وه‌ربگرن.
2- ئه‌و ناوچه‌و گوندانه‌ی هێڵی ئینته‌رنێتیان نیه ده‌وام به‌شێوازی ئه‌لیكترۆنیش ڕاده‌گیرێت.
3- ده‌وامی باخچه‌ی منداڵانی ناحكومی تا ڕۆژی 16/1 ڕادەگیرێت.
4- بۆرێكخستنهوهی ساڵنامه‌ی خوێندن حكومه‌تی هه‌رێم سوود لهپشوهكان وه‌رده‌گرێت.
5- له زانكۆ و په‌یمانگاكان بۆ به‌شه زانستیه‌كان خوێندن به‌شێوازی ئاوێته به‌رده‌وامی ده‌بێت تا ڕۆژی 16/1 بۆبه‌شه مرۆییه‌كانیش به‌هه‌مان شێوه‌ی پێشوویان به‌رده‌وام ده‌بن.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی حكومه‌ت ئه‌م بڕیارانه له 7/1 ه‌وه كاری رپێدهكرێت تائه‌و كاته‌ی لیژنه‌ی تایبه‌ت كۆده‌بێته‌وه بۆ دووباره هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه.