بەهۆی ئەوەی دوێنی لایەنگرانی تڕەمپ هەڵیانکووتایە سەر باڵەخانەی کۆنگرێس، دانیشتنەکان راگیران.
ئێستا کە بە کاتی واشنتۆنی ئەمریکا کاتژمێر دووی بەرەبەیانە، دانیشتنی هاوبەشی ئەنجومەنی پیران و نوێنەران دوبارە دەستیپێکردەوە بۆ یەکلاکردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان.
پێشبینی دەکرێت ئەنجامی دانیشتنەکە لە بەرژەوەندی جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا بێت، بەڵام هێشتا ترەمپ تانە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەدات و خوازیارە ئەندامانی ئەنجومەنی پیران و نوێنەران پێکەوە ئەنجامەکان رەتبکەنەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ، لایەنگرانی دۆناڵد تڕەمپ رژانە سەر شەقامەکانی واشنتۆن و هەر زوو گەیشتنە بەر دەرگاکانی کۆنگرێس و چوونە ناو باڵەخانەکە و تاڵانیان کرد، کە بەو هۆیەشەوە دانیشتنەکەی ئەنجومەنی پیران و نوێنەران کتوپڕ راگیران.