پەرلەمانی عێراق گفتوگۆ لەبارەی پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ەوە دەکات

عێراق 07/01/2021

Alternate Text

بڕیارە رۆژی شەممە پەرلەمانی عێراق بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی پرۆژەیاسای ٢٠٢١ەوە کۆببێتەوە.

تەعمە لهەیبی، پەرلەمانتاری عێراق رایگەیاندووە، بڕیارە رۆژی شەممە پەرلەمانی عێراق بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ەوە کۆببێتەوە.

روونیشیکردووەتەوە، لەم دۆخە ئابورییە قورسەی ئێستادا پێناچێت بەهۆی هەندێک لە کەموکورتییەکانیەوە پرۆژە یاساکە بۆ حکومەت بنێردرێتەوە و هەوڵدەدرێت لە نزیکترین کاتدا پەسەند بکرێت.

ئاشکراشیکرد، بۆئەوەی ئەو پرسە یەکلایی بکرێتەوە پەرلەمان بۆ ماوەی مانگێک وەرزی یاسادانانی خۆی درێژکردووەتەوە  وپشوو وەرناگرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا