کەمێک لەمەوبەر ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا و ئەنجومەنی نوێنرانی ئەمریکا دەنگیان دا لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە ویلایەتی پێنسلڤەینیا.
کەمێک لەمەوبەر لە کۆبوونەوەی هاوبەشی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا و ئەنجومەنی نوێنەران بە زۆرینەی دەنگ تانەدان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان رەتکرایەوە و بە فەرمی جۆ بایدن بووە سەرۆکی ئەمریکا و وابڕیارە لە ٢٠ی کانوونی دووەم بە فەرمی سوێندی یاسایی بخوات و لە پۆستەکەیدا دەستبەکاربێت.
لە دانیشتنەکەدا ٢٨٢ ئەندام رەتیان کردەوە تانە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بدرێت، لە بەرامبەردا ١٣٨ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران و پیران دەنگیان بە بەڵێدا بۆ تانەدان لە ئەنجامی هەڵبکاردنەکان.