وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ڕایگه‌یاند، كاروانێكی هاوكاریان له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانی دژی داعشه‌وه به‌ده‌ست گه‌یشتوه كه خۆی له چه‌ك و ئۆتۆمبێل و كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی دەبینێتەوە.
جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كاروانێكی دیكه‌ی هاوكاریان له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانی دژی داعشه‌وه به‌ده‌ست گه‌یشتووه و ئه‌م هاوكاریانه‌ش به‌رده‌وامی ده‌بێت.
ئه‌مینداری گشتی پێشمه‌رگه باسی له‌وه‌كردووه، له‌دوای یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌ساڵی 2010 په‌یوه‌ندی به‌رده‌واممان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌بووه و له‌ساڵی 2013 هاوكاریان كردووین و له‌دوای درووست بوونی شه‌ڕی داعش له‌ناوچه‌كه هاوكاریه‌كان ته‌نها خۆی له‌چه‌كدا نه‌بینیوه‌ته و هاوپه‌یمانان موچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌شیان دابین كردووه.
هه‌رله‌وباره‌یه‌وه جه‌بارل یاوه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له‌بودجه‌ی ساڵی 2021ی ئه‌مریكادا بڕی 166 ملیۆن دۆلار ته‌رخانكراوه بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كه‌خۆی له خۆراك و سووته‌مه‌نی و كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی و كه‌ره‌سته‌ی پزیشكی ده‌بینێته‌وه.
ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌دێت كه عه‌قید وه‌ین مارتۆن وته‌بێژی هاوپه‌یمانان ڕایگه‌یاند،له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه بڕی 850 ملیۆن دۆلار وه‌ك هاوكاری دراوه به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.