له دوای ڕووداوه‌كانی ناو كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كۆنگرێس به‌شێك له‌به‌رپرسانی ئیداره‌ی ئه‌مریكا ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز ڕایگه‌یاند، له‌دوای درووستبوونی پشێوی له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی تره‌مپه‌وه له‌ناو كۆبوونه‌وه‌ی كۆنگرێس به‌رپرسانی ئه‌مریكا ده‌سنیان كردووه به ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه له‌ئیداره‌ی ئه‌مریكا.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، هه‌ریه‌كه له ڕیكی نیسیتا سكرتێری كۆمه‌ڵایه‌تی كۆشكی سپی و ساره ماسیوز وته‌بێژی ڕۆژنامه‌ییی كۆشكی سپی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان ڕاگه‌یاند، هاوكات دوو یاریده‌ده‌ری خانمی یه‌كه‌می ئه‌مریكا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان ڕاگیاند.
میدیاجیهانیه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، به‌رپرسانی ئیداره‌ی ئه‌مریكا نیگه‌رانن له‌و ڕووداوه‌ی كه ڕوویداوه و ژماره‌یه‌كیان ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان ڕاگه‌یاندووه ژماره‌یه‌كیش ئه‌یانه‌وێت ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه.