لەدوای پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئەمەریکا لەلایەن کۆنگرێس،دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند دەسەڵات بە ئاسایی رادەست دەکات.
دۆناڵد ترەمپ بڵاویکردەوە، هەرچەندە بەتەواوەتی ناڕازیم بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکە و، راستییەکان بێزارم دەکەن دەکەن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لە رۆژی 20ـی کانوونی دووەم دەسەڵات بە ئاسایی رادەست دەکەم.
راشیگەیاندووە، هەمیشە وتوومە شەڕەکەمان بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی دەنگە یاساییەکان بژمێردرێن. لەکاتێکدا ئەمە کۆتاییهاتنی مەزنترین چوار ساڵە لە مێژووی سەرۆکایەتی، لەهەمان کاتدا سەرەتای شەڕەکەمانە بۆ ئەوەی دووبارە ئەمەریکا مەزن بکەینەوە.