وەزارەتی تەندروستی نوێترین ئاماری کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد تەنها ٨٠ حاڵەتی نوێ تۆمارکراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی تەندروستی نوێترین، ئامارەکانی توشبوون بە کۆرۆنای راگەیاند و ئاشکرایکرد، لەماوەی ٢٤کاتژمێری رابردوودا ٨٠ حاڵەتی نوێی توشبوون تۆمارکراوە و چوار کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
روونیشیکردەوە، لەوماوەیەدا ٩٧٦ کەس چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.