ژماره‌یه‌ك له‌و هاوڵاتیانه‌ی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ سڵێمان هه‌ڵشۆیی كردبوو له‌زیندان چاویان پێی كه‌وت و پێی ڕاگه‌یاندوون كه به‌یه‌كجاری مایه‌پوچ بووه.
نوێنه‌ری ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی له‌زیندان سه‌ردانی سڵێمان هه‌ڵشۆییان كردبوو ڕایگه‌یاند، سڵێمان هه‌ڵشۆیی پێی وتین به‌ته‌واوه‌تی مایه‌پوچ بووم, به‌ڵام ئێمه باوه‌ڕمان پێی نییه و ده‌زانین كه‌پاره‌كانمان لای ده‌ڵاڵه‌كانیەتی.
هاوكات یه‌كێك لەو‌كه‌سانه‌ی سه‌ردانی سڵێمانی كردووه له‌زیندان باسی له‌وه‌كرد، له‌مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردووە‌وه سڵێمان هیچ بڕه پاره‌یه‌كی نه‌داوه به ئێمه و تا ئێستا زیاتر له‌هه‌زار كه‌س ناویان نوسیوه بۆ تۆماركردنی سكاڵا له‌دژی.
به‌پێی زانیاریه‌كان، تائێستا نزیكه‌ی 27 كه‌س به‌تۆمه‌تی تێوه‌گلان له‌كه‌یسه‌كه‌ی سڵێمان هه‌ڵشۆیی ده‌ستگیركراون و ده‌ست گیراوه به‌سه‌ر خانووه‌كه‌یی و زیاتر له هه‌شت هه‌زار دۆلاردا.