دەمامکە سەسوڕهێنەرەکەی محەمەد بن سەلمانی سعودی

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست 07/01/2021

Alternate Text

لە نوێترین دەرکەوتنیدا، محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە، بە دەمامکێکەوە دەرکەوت کە بووە هۆی جێی سەرنجی زۆرێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی دەربارەی جۆری دەمامکەکە و شوێنی کڕینی دەیانپرسی، تا دواتر روونکردنەوە لەسەر تایبەتمەندییەکانی درا.

بەگوێرەی یەکێک لەو ماڵپەڕانەی پەیوەستن بە فرۆشتنی بابەتە ئەلکترۆنییەکان، لەبارەی دەمامکەکەوە وتی کە ئەو جۆرە دەمامکە یەکێکە لە نوێترین جۆرەکان و بەوە دەناسرێتەوە کە خاوەنەی رەهەندی سێ دوورییە، وتیشی کێشی زۆر کەمە و کێشی تەنها ٥ گرامە.

بەهۆی ئەوەی بە روانگەی سێ رەهەندی دروستی کراوە، ئەوا دەبێتە هۆی رێگری کردن لە هەڵمژینی تەپوتۆز و لەکاتی بەستنیدا بە تەواوی بە رووی کەسەکەدا جێگیردەبێت، رێگری دەکات لە تەمکردنی چاویلکە کە یەکێکە لەو کێشانەی رووبەڕووی ئەو کەسانە دەبێتەوە کە چاویلکە و دەمامک بەکاردەهێنن.

نرخی دەمامکەکە ٢٨ دۆلاری ئەمریکییە و لە کۆریای باشور بەرهەمدەهێنرێت، بەڵام سەرچاوەکان دەڵێن لە بازاڕەکاندا نەماوە و بڕی بەردەست فرۆشراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا