پاسپۆرتی وڵاتی یابان بۆ ساڵی 2021 به به‌هێزترین پاسپۆرت دیاریكرا كه ده‌تواندرێت به‌هۆیه‌وه گه‌شت بۆ زۆربه‌ی وڵاتانی دوونیا بكه‌یت.
ڕۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی ڕایگه‌یاند، پاسپۆرتی وڵاتی یابان به‌باشترین پاسپۆرتی وڵاتی یابان بۆ ئه‌م ساڵ دیاریكرا كه ده‌تواندرێت به‌هۆیه‌وه گه‌شت بۆ زیاتر له 191 وڵاتی دوونیا بكرێت به‌بێ ڕاگرتن.
هاوكات میدیا به‌ریتانیه‌كه باسی له‌وه‌كردووه، له‌دوای وڵاتی به‌ریتانیا وڵاتی سه‌نگافورا دێت بۆ به‌هێزی پاسپۆرت كه ده‌تواندرێت به‌هۆیه‌وه گه‌شت بۆ 190 وڵات بكه‌یت و كۆریای باشور و ئه‌ڵمانیاش به پله‌ی سێیه‌م دێن كه ده‌تواندرێت به‌هۆیانه‌وه گه‌شت بۆ 189 وڵات بكرێت وه پاسپۆرتی وڵاته‌كانی فینله‌ندا و ئیتاڵیا و لۆكسمبۆرگ و ئیسپانیا پله‌ی چواره‌میان گرتووه كه ده‌تواندرێت به‌هۆیانه‌وه گه‌شت بۆ 188 وڵاتی جیهان بكرێت و پاسپۆرتی وڵاتانی دانیمارك و نه‌مسا له پله‌ی پێنجه‌می ڕیزبه‌ندیه‌كه‌ن كه ده‌تواندرێت به‌هۆیانه‌وه گه‌شت بۆ 187 وڵاتی جیهان بكرێت.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه هه‌ریه‌كه له‌وڵاته‌كانی به‌ریتانیا و ئیمارات له‌ساڵی ڕابردوودا پاسپۆرته‌كانیان به‌هێزتر بووه به به‌راورد به‌ساڵانی ڕابردوو.