زانیارییەکان ئەوە ئاشکرا دەکەن کە لە دواین ئاماری تایبەت بە کۆرۆنا، ژمارەی توشبوان لە چین بەرزبوونەتەوە.
بەگوێرەی ماڵپەڕە چینییەکان، لە دوێنێەوە ٥٢ حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین تۆمارکراوە، کە ماوەی پێنج مانگە ژمارەی توشبووان هێندە بەرزنەبووەتەوە.
ئەوەش هاتووە کە دووبارە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی هێبی بڵاوبووەتەوە ئەویش بە پشت بەستن بە ئامارەکان کە لەو ٥٢ حاڵەتە ٥١ حاڵەتیان لەو هەرێمەدا بووە.
لەگەڵ ئەوەشدا شایەنی باسە، سەرباری ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری وهان لە چین سەرچاوەی گرت و سەریهەڵدا، بەڵام دوای ساڵێک ژمارەی توشبووان کەمێک زیاترە لە ٨٢ هەزار توشبوو. کە لە ئاستی جیهاندا لە پلەی ٨٢-ەمین دایە.