دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات؟

کوردستان 07/01/2021

Alternate Text

وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، حکومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی ئامادەکاری دەکەن کەی پارە گەیشت دەست بە دابەشکردنی مووچە بکەن.

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، حکومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی ئامادەکاری خۆیان دەکەن کەی پارە گەیشت دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەن.

روونیشیکردەوە، لە ئێستادا حکومەتی هەرێم، کار لەسەر رێکخستنەوەی داهاتەکان و کەمکردنەوەی خەرجییەکان دەکات، تا بتوانێت لە رێگەیەوە بازاڕ ببوژێتەوە و درێژە بەکاروبارەکانی حکومەت بدرێت.

باسیلەوەشکرد، دەبوو حکومەتی عێراق تا ئێستا پارەی مووچەی بناردایە، بەڵام لەگەڵ ئەوەی ئێمە پابەندین نەیناردووە.

وتەبێژەکەی حکومەت جەختیلەوەشکردەوە، ئامادەکارییان کردووە بۆ ئەوەی لە رێگەی وەزارەتی ناوخۆوە هێزی تایبەت لە دەروازەکان دابنرێت بەمەبەستی بنەبڕکردنی قاچاخچیەتی.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا