له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ساڵی نوێ‌دا به‌شێكی زۆر له هاوڵاتیان پلانیان هه‌یه وه‌ك یه‌كه‌م هه‌نگاوی ساڵی نوێیان واز له جگه‌ره كێشان بهێنن.
پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی ته‌ندروستی، چه‌ند ڕێنماییه‌كی تایبه‌تی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه ده‌تواندرێت سوودی لێ ببیندرێت بۆ وازهێنان له‌جگه‌ره كێشان.
له‌ڕێنماییه‌كاندا هاتووه
1-ڕێنمایی ڕه‌فتاری : له‌دوای ئه‌نجام دانی 300 توێژینه‌وه ده‌ركه‌وتوه كهیارمهتیدهرێكی باشه بۆ واز هێنان له‌جگه‌ره كێشان.
2-بیركردنه‌وه له لایه‌نی ئابووری: ده‌تواندرێت ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی ده‌درێت به كڕینی جگه‌ره له كڕینی پێداویستیهكدا خه‌رج بكرێت.
3-گۆڕینی نیكۆتین به‌شتێكی دیكه : ده‌تواندرێت له‌جیاتی خووگرتن به خواردنی جگه‌ره شتێكی دیكه‌ی وه‌ك بنێشت به‌كاربهێندرێت.
4-جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی: به‌پێی چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك به‌كارهێنانی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی ده‌تواندرێت هاوكار بێت بۆ وازهێنان له جگه‌ره.
5-به‌كارهێنانی چاره‌سه‌ری پزیشكی: به‌كارهێنانی چاره‌سه‌ری پزیشكی ده‌توانێت هاوكاربێت بۆ وازهێنان له جگه‌ره كێشان بۆً ماوه‌یه‌كی درێژ.
6-كه‌مكردنه‌وه‌ی جگه‌ره كێشان: خۆڕاهێنان له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی جگه‌ره كێشان هاوكارێكی باشه بۆ وازهێنان لێی.