هەولێر..تەقە لە کەسێک دەکرێت و دەکوژرێت

کوردستان 07/01/2021

Alternate Text

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، کەسێک لە هەولێر لە ناو ئۆتۆمبێلەکەیدا تەقەی لێدەکرێت و دەکوژرێت

بەگوێرەی زانیارییەکان، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، کەسێک لە شاری هەولێر لە سەر شەمامی کەرکوک-هەولێر تەقەی لێدەکرێت و دەکوژرێت.

سەرچاوەکان ئەوەشیان وتووە کە شوێنەواری گوللەیەکی زۆر بە ئۆتۆمبێلەکەوە دیارە و وا دیارە دەستڕێژی لێکراوە.

هێشتا پۆلسی هەولێر زانیاری لەبارەی رووداوەکەوە رانەگەیاندووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا