سەندیکای رۆژنامەنووسان: لە ساڵی رابردوو، ٣١٥ حاڵەتی پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە

کوردستان 07/01/2021

Alternate Text

سەندیکای پارێزگاری لە رۆژنامەنووسان ئامارەکانی تایبەت بە پێشێلکاری دژ بە میدیاکاران بڵاوکردەوە.

نەزاکەت حسێن، سکرتێری داکۆکیکردن لە مافەکانی رۆژنامەنووسان، کە لیژنەیەکی سەر بە سەندیکای رۆژنامەنووسانە رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٠دا ٣١٥ حاڵەتی پێشێلکاری دژ بە رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە، وتیشی ١٣٨ رۆژنامەنووس دووچاری توندوتیژی بوونەتەوە.

لە راگەیاندنەکەدا ئەوەش هاتووە، لە پارێزگای سلێمانی ٣٦ پێشێلکاری، کەرکوک ٢٥، هەڵەبجە ١٧، دهۆک ١٤ و لە پارێزگای هەولێر زۆرترین پێشێلکاری تۆمار کراوە کە ٤٦ حاڵەتە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا