بەڕێژەی ٥٩٪ وێنەی ژنان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەبرێت

کوردستان 07/01/2021

Alternate Text

رێکخراوی فریاکەوتنی میللی، ئەنجامی راپرسییەکی لەبارەی ژنان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان راگەیاند.

ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، رێکخراوی فریاکەوتنی میللی ئەنجامی راپرسییەکی راگەیاند کە لە شاری هەولێر ئەنجامدراوە بە ناوی توندوتیژی دژ بە ژنان و کچان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

لە راگەیاندنەکەدا هاتوە کە راپرسییەکە لە ماوەی مانگێکدا ئەنجامدراوە و ئاشکرا بووە کە رێژەی توندوتیژی دژ بە ژنان لە ئاستێکی بەرزادایە.

رێکخراوە رایگەیاند، بەپێی ئەنجامی راپرسییەکە ٥٩٪ی ژنان وێنەیان دەبرێت، ٦٣٪ کۆمێنتی سێکس ئامێز و ناشیاویان بۆ دێت و ٥٣٪ ی ژنان رووبەڕووی سوکایەتی دەبنەوە.

روونیشکرایەوە کە ئەنجامی راپرسیەکە براوەتە دادگا و لای داوا کاری گشتی بەهۆی ئەوەی زۆرێک لە ژنان لە کاتی رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە دەبنەوە سکاڵا تۆمارناکەن لای یاسا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا