ئەگەر غودەی تەمەڵ چارەسەر نەکرێت چی ڕووئەدات؟

تەندروستی 07/01/2021

Alternate Text

 هەرکاتێک غودەی تەمەڵ (سستی غودەی دەرەقی) دەستنیشان کرا پێویستە زوو چارەسەر بکرێ ئەگەر نا کۆمەڵێک کێشەی تەندروستی تووشی نەخۆشەکە دەکات وەکو:

١-گەورەبوون و ئاوسانی غودەی دەرەقی لە بەشی پێشەوەی مل لەوانەیە ببێتە هۆی ناڕەحەتی و هەناسەتوندی و گران قوتدانی خواردن، جگە لەوەی لەڕووی شکڵەوە ناشرین ئەبێت 

٢-چارەسەر نەکردنی غودەی تەمەڵ لەوانەیە ببێتە هۆی بەرزبونەوەی چەوری دڵ و چەوری سەرجگەر و گیرانی بۆڕیەکانی دڵ و گرژبونی ماسولکەی دڵ و بەرزبونەوەی زەخت و خاوبوونەوەی لێدانی دڵ و سست بونی دڵ (عجز القلب)

٣-یەکێک لە هۆکارە گرنگەکانی قەڵەوی بریتیە لە غودەی تەمەڵ و ئەگەر کەسەکە هەوڵی خۆلاوازکردنیش بدات، ناتوانێ تاکو چارەسەری غودەکەی نەکات

٤-ئەو کەسانەی غودەی تەمەڵیان هەیە لەوانەیە دایمە هەست بە ئاوساوی قاچ و ڕووخسار و سڕبوون و مێرولە کردنی پەلەکان بکەن

٥-غودەی تەمەڵ لەوانەیە ببێتە هۆی نەزۆکی لە ئافرەتان و پیاوان. ئافرەتانی سکپڕ ئەگەر چارەسەری غودەی تەمەڵەکەیان نەکەن لەوانەیە ببێتەهۆی تێکچونی ئەندامەکانی جەستە و لەدایکبونی پێشوەخت و لەبارچوون

٦-غودەی تەمەڵ پێویستە چارەسەر بکرێ چونکە ئەبێتە هۆی هەندێ حاڵەت درێژخایەنی وەکو کەم خوێنی و قەبزی و قژەڵوەرین.

٧-ئەگەر غودەی تەمەڵ چارەسەر وەرنەگرێ لەوانەیه ببێتە هۆی زۆر خەوی و تێکچوونی میزاج و دڵتەنگی و خەمۆکی.

دکتۆر/ داهات جەمال حەوێزی

پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ھەناوی و شەکر

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا