هەیفا وەهبی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە ئەو وێنانەی بۆ کاری نەشیاو بەکار هاتووە.
ئەستێرە لوبنانیەکە لە پۆستێکدا لەسەر تۆری ئینستاگرام کە وێنەی خۆی پۆست کردوو کاتێک لە یەکێک لە فیلمەکاندا رۆڵ دەبینێت، لەسەر وێنەکە دەڵێت ئەمە وێنەی منە و لە یەکێک لە فیلمەکانمدا رۆڵ دەبینم، بەڵام لەلایەن کۆمپانیایەکەوە بۆ راکێشانی کچانی هەرزەکار بۆ رۆڵ بینین لەگەڵ مندا بەکار دەهێنرێت، لە کاتێکدا کە من ئاگاداری بابەتی هاوشێوە نیم و گرێبەستم لەگەڵ واژوو نەکردوون.
هەر بۆیە هەیفا وەهبی کۆتا ئاگادارکردنەوەی دایە ئەو کەس و لایەنانەی وێنەکانی بەکاردەهێنن بەبێ پرسی خۆی کە رووبەڕووی رێککاری یاساییان دەکاتەوە.