کەلار.. پۆلیس پێنج تۆمەتباری دەستگیرکرد

کوردستان 07/01/2021

Alternate Text

پۆلیسی گەرمیان دەستگیرکردنی پێنج تۆمەتباری راگەیاند.

لە راگەیاندنێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیاندا راگەیەندرا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، دوای ئەوەی لەلایەن هاوڵاتیانەوە سکاڵا کرا لەسەر دزینی ماتۆرسکیل لێیان، دەستبەجێ دەست بە لێکۆڵینەوە کراوە.

ئەوەش هاتوە کە دزیەکان لە قەزای کەلار و ناحییەی ڕزگاری و گوندی گردەگۆزینەی سەربەقەزای کەلار ئەنجامدراون، دوای لێکۆڵینەوەی پۆلیس، تۆمەتبارەکان دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە و بەپێی ماددەی ٤٤٦ لە یاسای سزادانی عێراقی دەستبەسەرن و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا