لەهەفتەی رابردووەوە کچە کۆچبەرێکی کورد، کەوتووەتە ئاوی دەریای ئیجەوە و تا ئێستا دەرنەهێنراوەتەوە.
دەزگای لوتکە بۆ پەنابەران بڵاویکردووەتەوە، هەفتەی ڕابردوو کۆمەڵە کۆچبەرێکی کوردی ئێزیدی کە ژمارەیان ١١ کەس بووە، بەرەو یۆنان بەڕێکەوتوون و لە ڕێگادا کۆچبەرێکیان کەوتووەتە دەریاکەوە و خنکاوە.
روونیشیکردووەتەوە، پاش ئەوەی گەیشتوونەتە سنوری یۆنان، کۆچبەرەکان ووتیان کە پاسەوانانی سەر سنوری یۆنان مۆبایل و کەلوپەلەکانیان لێسەندوون و توندوتیژیان بەرامبەرکردوون دواتر بە تێهەڵدان نێردراونەتەوە سنوری تورکیا.
هاوکات، باڵوێزخانەی عێراق لە ئەنقەرە هاوکارییان کردوون بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی فەرمی بەشوێن تەرمەکەدا بگەڕێن،بەڵام تا ئێستا نەدۆزراوەتەوە.