دۆناڵد ترەمپ پشتی کردە لایەنگرانی

جیهان 08/01/2021

Alternate Text

لەیەکەمین دەرکەوتنی دوای دۆڕانی لە هەوڵەکانی بۆ بوون بە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ پشتی کردە لایەنگرانی و رایگەیاند ئەوان نوێنەرایەتی ئەمریکا ناکەن.

دۆناڵد ترەمپ، لەیەکەمین دەرکەوتنی لەدوای پەسەندکردنی جۆو بایدن وەک سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەوانەی ‌هێرشیان کردە سەر بینای کۆنگرێس،  دیموکراتی ئەمریکایان ژەهراوی کرد،من پێیان دەڵێن نوێنەرایەتی ئەمریکا ناکەن و باجەکەی دەدەن.

باسیلەوەشکرد، لە ئێستادا خۆی ئامادەدەکات بۆ پرۆسەی رادەستکردنی دەسەڵات لە ٢٠ی کانوونی دووەم.

ترەمپ لە درێژەی قسەکانیدا وتی، خزمەتکردنی هاوڵاتیان شانازی بوو بۆ من، دەزانم لەدوای سەرنەکەوتنم بێ هیوا بوون بەڵام ئێمە تازە گەشتەکەمان دەستپێدەکات.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا