بەیانی ئەمڕۆ ئاگر لەناو پێشانگەیەکی ئۆتۆمبێل لە پارێزگای دهۆک کەوتەوە و لە ئێستادا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە.
ئەمڕۆ هەینی، لەناو پێشانگەیەکی ئۆتۆمبێل لە پارێزگای دهۆک، ئاگر کەوتەوە و بەهۆیەوە نۆ ئۆتۆمبێل سووتان.
بەگوێرەی زانیارییەکان، زیانەکانی ئاگرەکە تەنها ماددی بوون و زیانی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.
لەئێستادا لێکۆڵینەوەکان لەبارەی رووداوەکەوە دەستیپێکردووە.