بەیانی ئەمڕۆ شاعیر و وێنەگری کورد ئومێد بڵباس کۆچی دوایی کرد.
بەیانی ئەمڕۆ هەینی ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١، ئومێد بڵباس، شاعیر و وێنەگری کورد دوای ماوەی مانەوەی مانگێک لە نەخۆشخانە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کۆچی دوایی کرد.
ئومێد بڵباس، شارەزای بواری زانستە سیاسیەکان بوو، لەسەرەتای راپەڕینەکەی ساڵی ١٩٩١ رۆڵێکی چالاکی هەبوو و بەشێکی زۆر لە وێنەکانی ئەو سەردەمە ئەرشیفەکەیان بۆ ئەو دەگەڕێتەوە.