بەکارهێنانی ڤاکسینی بەریتانی و ئەمریکی لە ئێران قەدەغەکرا

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست 08/01/2021

Alternate Text

رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران رەتیدەکاتەوە رێگەبدەن ڤاکسینە بەریتانی و ئەمریکییەکان لە وڵاتەکەی بەکاربهێندرێت.

عەلی خامنەیی، رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاندووە، هاتنی ڤاکسینی بریتانی و ئەمریکی بۆ ئێران قەدەغەیە.

ئاشکراشیکردووە، ئەو وڵاتانە ئەگەر بیانزانییایە  ئەو ڤاکسینە دروست بکەن ئەو هەموو خەڵکەیان نەدەمردن، هەندێکجار دەیانەوێت ڤاکسین لەسەر نەتەوەکانی دیکە تاقیبکەنەوە.

ئەم قسانەی خامنەیی لەکاتێکدایە تا ئێستا هیچ ڤاکسینێک لە ناوخۆی وڵاتەکەی خۆی بەرهەمنەهاتووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا