تەندروستی جیهانی رایگەیاند، لە ماوەی داهاتوودا ڤاکسینی تایبەت بە کۆرۆنا بۆ وڵاتە هەژارەکان دابین دەکرێت.
کەیت ئۆبراین، بەرپرسی بەشی ڤاکسینەکان لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، لە کۆتایی ئەم مانگەوە تا سەرەتای مانگی شوبات، بڕێک لە ڤاکسینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ئەو وڵاتانەی کە هەژارن دابین دەکرێت.
ناوبراو ئەوەشی راگەیاند، کۆمپاینای کۆڤاکس بڕی دوو ملیار پێکوتەی کڕیوە بە مەبەستی دابەشکردنی بەسەر وڵاتە هەژارەکاندا و لە کۆتایی ئەم مانگەدا دەست بە دابەشکردنی ڤاکسینەکە دەکرێت.