زه‌ینه‌دین زێدانی به‌ڕێوبه‌ری هونه‌ری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید، له‌یاری داهاتووی نێوان ڕیاڵ مه‌درید و ئوساسۆنا ناتوانێت له‌گه‌ڵ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید بێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌ركه‌وتنی له‌گه‌ڵ توشبوویه‌كی ڤایرۆسی نه‌وه‌ی نوێی كۆرۆنا هه‌بووه.
ڕۆژنامه ئیسپانیه‌كان ئه‌وه‌یان خستووه‌ته ڕوو، زه‌ینه‌دین زێدان له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا به‌ركه‌وتنی له‌گه‌ڵ كه‌سێكی هه‌ڵگری ڤایرۆسی نه‌وه‌ی نوێی كۆرۆنادا هه‌بووه و به‌و هۆیه‌شه‌وه ناتوانێت له یاری نێوان ڕیاڵ مه‌درید و ئوساسۆنا له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی به‌شداربێت.
هاوكات ڕۆژنامه‌كان ئاماژه‌یان بهوەشکردووه، زه‌ینه‌دین زێدان پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا ( PCR )ی ئه‌نجام داوه و ئه‌نجامه‌كه‌ی نه‌رێنی بووه و ده‌ركه‌وتووه زێدان هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا نیه، به‌ڵام له‌به‌ر ڕێكاری ته‌ندروستی بڕیار دراوه به‌شداری ئه‌و یاریه نه‌كات.
ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌دێت، وابڕیاره له 9ی ئه‌م مانگه‌دا یاری نێوان یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید و یانه‌ی ئوساسونا له خولی هه‌ژده‌ی لالیگا به‌ڕێوه بچێت و یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌یاریگای ئیڵ سادار میوانداری یانه‌ی ئوساسونا بكات.