بەرپرسێکی ئیماراتی رایگەیاند، لە سبەی شەممەوە. گشت دەروازەکان بە ڕووی قەتەردا دەکرێنەوە.
ئەمرۆ هەینی ٨ی کانوونی دووەم، خالید عەبدوڵا ، بریکاری وەزارەتی ناوخۆ و بەرپرسی هەماهەنگی نێودەوڵەتی رایگەیاند، لە سبەی شەممەوە ئیماڕات، دەروازە ئاوی و ئاسمانی و وشکانەییەکانی بەرووی قەتەردا بکاتەوە.
لەگەڵ ئەوەشدا هاتوە کە لەرێگەی دانوستانەوە هەموو ئەو کێشانە تاوتوێ دەکرێن کە لە نێوان دوو وڵاتەکەدا بە چارەسەرنەکاروی ماونەتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٧ بە دواوە ئیماڕات گشت پەیوەندییەکانی لەگەڵ قەتەردا کۆتایی پێهێناوە، تا ئەمڕۆ کە بەفەرمی پەیوەندییەکانیان ئاسایی کردەوە.