لە ساڵی رابردوودا، ٢٤٠ کۆڵبەری کورد بە تەقەی راستەوخۆ بوونەتە قوربانی

کوردستان 08/01/2021

Alternate Text

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئامارەکانی تایبەت بە کۆڵبەرانی کورد لە ساڵی ٢٠٢٠ بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٠دا ٢٤٠ کۆڵبەر بە تەقەی هێزە چەکدارەکان بوونەتە قوربانی.

ناوەندی ئامار و تۆمار لە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رایگەیاند، لە ساڵی رابردوودا ٢٤٠ کۆڵبەر بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارییەکانی ئێران و تورکیا لەسەر سنوورەکان بوونەتە قوربانی، کە لەو ژمارەیە ٥٩ کەس گیانییان لەدەستداوە و ١٨١ کەسی دیکەش برینداربوون.

ئەوەش هاتوە، بەگوێرەی ئامارەکانی رێکخراوەکە، سەرباری ئەوەی لە ساڵی رابردوودا بۆ ماوەی نزیک لە دوو مانگ سنورەکان داخران، بەڵام ژمارەی قوربانییەکان زیای کردووە.

بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، تۆمارەکان بەم شێوەیە بووە:

١-تەقەی ڕاستەوخۆ: ١٩٩ حاڵەت (٤٩ کوژراو و ١٥٠ بریندار) کە دەگاتە ٨٣٪ی کۆی حاڵەتەکان.
٢-ڕووداوی سروشتی: ٢٠ حاڵەت (٦ کوژراو و ١٤ بریندار) کە دەکاتە ٨.٥٪ی کۆی حاڵەتەکان.
٣-تەقینەوەی مین: ٥ حاڵەت (٥ بریندار) کە دەکاتە ٢٪ی کۆی حاڵەتەکان.
٤-ڕووداوی هاتووچۆ: ١٣ حاڵەت (٤ کوژراو و ٩ بریندار) کە دەکاتە ٥.٥٪ی کۆی حاڵەتەکان.
٥-لێدان و کوتان: ٣ حاڵەت (٣ بریندار) کە دەکاتە ١٪ی کۆی حاڵەتەکان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا