چۆن بزانین دووچاری شێرپه‌نجه‌ی ده‌م بووین؟
پێگه‌یه‌كی ته‌ندروستی ڕایگه‌یاندووه، شێرپه‌نجه‌ی ده‌م له گه‌وره‌بوونی گرێوه ده‌ست پێده‌كات كه زۆر جار ئهوگرێیه له‌ناو ڕومهتهكان یان له‌سه‌ر زمان یان له مه‌ڵاشوودا ده‌رده‌كه‌وێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی نیشتیمانی به‌ریتانیا باسی له‌وه‌كردووه، هه‌ستكردن به‌سڕبوونی لێوه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام نیشانه‌یه بۆ توشبون به شێرپه‌نجه‌ی ده‌م به‌ڵام ئه‌گه‌ر زوو هه‌ستی پێبكرێت ڕێژه‌ی سه‌ركه‌تن به‌سه‌ریدا له‌نێوان %50 بۆ %90 ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه چه‌ند نیشانه‌یه‌كی بۆ توشبون به شێرپه‌نجه‌ی ده‌م خستووه‌ته ڕوو كه‌ئه‌مانه‌ن،
1- ئازار له‌به‌شی زمان و ناو ده‌م
2- ده‌ركه‌وتنی زیپكه‌ی سور یاخود سپی له‌سه‌ر لێوه‌كان و ناو ده‌م
3- ده‌ركه‌وتنی زیپكه‌ی فراوان له‌سه‌ر زمان و ناو ده‌م
4- هه‌بوونی هه‌وكردن له قوڕگدا
5- قورسی له جوین و قوتداندا
هاوكات ئاماژه به‌وه‌ش دراوه ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو جگه‌ره ده‌كێشن ڕێژه‌ی توشبونیان به شێرپه‌نجه‌ی ده‌م چه‌ند هێنده زیاتره له‌و كه‌سانه‌ی جگه‌ره ناكێشن وه ڕێژه‌ی %30 هۆكاره‌كانی توشبون به‌شێرپه‌نجه‌ی ده‌م خواردنه‌وه كحولیه‌كانه.