عێراق.. خزمەتی سەربازی دەکرێتە زۆرەملێ

عێراق 08/01/2021

Alternate Text

فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، تاووتوێ لەسەر پرسی بە زۆرەملێ کردنی خزمەتی سەربازی دەکەرێت.

یەحیا رەسووڵ، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، تاوتوێ لەسەر پرسی بە زۆرەملێ کردنی خزمەتی سەربازی دەکرێت و ئەگەر ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی دا لەسەر جێبەجێ کردنی پڕۆژەکە، ئەوا لە ئێستاوە ئامادەکاری تەواوکراوە و سەنتەری راهێنانی تایبەت ئامادەیە و دەکرێت لە زستانیشدا راهێنان بە سەربازەکان ئەنجامبدرێت.

ناوبراو وتیشی خزمەتی زۆرەملێ چەند سوودێکی هەیە، وەکو ئەوەی دەبێتە هۆی ئاشنابوونی سەرجەم پێکهاتەکانی عێراق لەگەڵ یەکتری، بەدەرلەوەی سوودی ئابووریشی هەیە، روونیشیکردەوە کە مەرج نییە بە هەمان تایبەتمەندیەکانی رابردوو بێت، بەڵکو دەکرێت ماوەکەی لە سێ ساڵ کەمتربێت و لەو ماوەیەدا مەشق و راهێنانی تەواوەتی بە سەربازەکان بکرێت.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا