بەڕیتانیا بەکارهێنانی ڤاکسینێکی دیکەی پەسەندکرد
لە دواین پێشهاتەکانی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەڕیتانیا، وڵاتەکە رەزامەندی داوە بە بەکارهێنانی ڤاکسینەکەی کۆمپانیای مۆدێرانی ئەمریکی.
بڕیارەکەی حکومەتی بەڕیتانیا لە میانەی پێکوتە کردنی زۆرترین ژمارەی دانیشتوانی وڵاتەکەیە، هەر بۆ ئەو مەبەستە بەکارهێنانی ڤاکسینی مۆدێرنا پەسەندکردووە کە رێژەی سەرکەوتنی ٩٤٪ بووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی هێشتا هێزی بەرهەمهێنانی کۆمپانیاکە بەهێز نییە ئەوا لە ئێستادا زیاتر پشت بە دوو ڤاکسینەکەی دیکە دەبەستن لە دابینکردنی بڕی پێویست لە ڤاکسین.
ئەوەش هاتووە کە پێشتر حکومەتی بەڕیتانیا بری حەوت ملیۆن پێکوتەی لە کۆمپانیای فایزەر کریووە، بەڵام دواتر ١٠ ملیۆن پێکوتەی دیکەی کڕیی.
ئەمە لە کاتێکدایە پەسەند کردنی ڤاکسینەکەی مۆدێرنا سێهەم ڤاکسیەنە کە لەلایەن بەڕیتانیاوە پەسەندکراوە، دوای ئەوەی هەردوو ڤاکسینەکەی کۆمپانیای فایزەر و ئۆکسفۆرد پەسەندکران بۆ بەکارهێنان.