Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق كۆده‌بنه‌وه‌

کوردستان

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌ BMC ڕاگه‌یاندن، هه‌فته‌ی داهاتوو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق له‌باره‌ی چالاكی هاوبه‌ش له‌دژی چه‌كدارانی داعش له‌ناوچه‌كه‌ كۆده‌بنه‌وه‌.

لیوا قاره‌مان كه‌مال، جێگری سه‌رۆكی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ لێدوانێكیدا بۆ BMC ڕایگەیاند، وابڕیاره‌ هه‌فته‌ی داهاتوو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق كۆببنه‌وه‌ و دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش له‌ دژی چه‌كدارانی داعش له‌نێوان هه‌ردوو لادا تاوتوێبكرێت.
به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ باسی له‌وه‌ش كرد، به‌درێژایی سنووره‌كانمان له‌گه‌ڵ هێزه‌ عێراقیه‌كان، چه‌كدارانی داعش سوود له‌ بۆشایی ئه‌منی وه‌رده‌گرن و ژماره‌یان زیاد ده‌كات بۆیه‌ پێویستمان به‌ هه‌ماهه‌نگی هه‌دوولا هه‌یه‌.

هاوكات لیوا قاره‌مان جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه‌، تائێستا هیچ ئامارێكی ته‌واویان له‌به‌رده‌ست نیه‌ بۆ زانینی ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش له‌ ناوچه‌كه‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP