به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چاكسازی له وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراواندا كردووه و به‌و هۆیه‌شه‌وه ساڵانه نزیكه‌ی 12 ملیار دینار بۆ حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به‌ره‌ڤان حه‌مدی، بریكاری وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێم له لێدوانێكیدا ڕایگه‌یاند، چاكسازی له ناو وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراواندا كراوه و مینحه‌ی زیاتر له 13 هه‌زار كه‌سی ناشایسته بڕدراوه كه به‌هۆیه‌وه ساڵانه نزیكه‌ی 12 ملیار دۆلار بۆ داهاتی گشتی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌گه‌ڕێته‌وه.
هاوكات ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان باسی له‌وه‌شكردووه، ئه‌م جۆره چاكسازیانه سوودی زۆری ده‌بێت و به‌رده‌وامین له پڕۆسه‌ی چاكسازی.
ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌وه دێت له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ڕایگه‌یاند مووچه‌ی زیاتر له 10 هه‌زار مووچه خۆری نایاساییان بڕیوه.