دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ماوە بەسەرچووی ئەمریکا رایگەیاند، ئامادەی مەڕاسیمی سوێند خواردنی جۆ بایدن نابێت.
ترەمپ لە تویتێکدا رایگەیاند، پرسیاری زۆرم لێدەکرێت لەبارەی ئایا ئامادەی مەڕاسیمەکە دەبم یان نا، لە وەڵامدا دەڵێت نەخێر ئامادە نابم، لە مێژووی ئەمریکادا ئەمە دەبێتە یەکەم حاڵەتی ئامادە نەبوونی سەرۆکی ماوەبەسەرچوو بۆ مەڕاسیمی سوێند خواردنی سەرۆکی داهاتوو لە ئەمریکا.
ئەمە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ هەینی، ترەمپ رایگەیاندبوو کە بە ئاشتیانە دەسەڵات دەگوازێتەوە بۆ جۆ بایدن