پێڵۆسی داوای چەک کردنی ترەمپ دەکات

جیهان 08/01/2021

Alternate Text

نانسی پێڵۆسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا رایگەیاند، لە ئێستادا ترەمپ لە بارێکی ناجێگیردایەم دوور نیە هێرشی ئەتۆمی بۆ سەر ئێران ئەنجامنەدات.

ئەمڕۆ هەینی ٨ی کانوونی یەکەم، ئاژانسی ABC ئەمریکی رایگەیاند، پێلوسی چاوی بە مایک میلی، فەرماندە و سوپا سالاری ئەمریکا کەوتووە داوای لێکردووە کە هەرزوو دۆناڵد ترەمپ چەک بکرێت و لە دەسەڵاتەکانی دووربخرێتەوە چونکە ئەگەری هەیە لەم دوو هەفتەیەی کە ماویەتی لە خولی سەرۆکایەتییەکەیدا، هێرش بکاتە سەر ئێران لە رێگەی چەکی ئەتۆمەوە یاخوود هەر جۆرێکی دیکە لە توندوتیژی بۆ ئەمریکا دروستبکات.

ئەوەش هاتوە، پێلۆسی ئەمڕۆ هەینی لەگەڵ پارتی دیموکراتەکان کۆدەبێتەوە بەمەبستی دوورخستنەوەی ترەمپ لە دەسەڵاتەکانی، چونکە بە وتەی خۆی" تڕەمپ لەم قۆناغەدا کەسێکی مەترسیدارە".

 

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا