به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی سلێمانی به BMC ڕاگه‌یاند، پێشبینی ده‌كه‌ین له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌دا شه‌پۆلێكی به‌فر و باران ڕوو له‌ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێم ده‌كات.
ئاسۆ شێخ كه‌مال به‌ڕێوبه‌ری كه‌شناسی سلێمانی له لێدوانێكیدا به BMC ڕِاگه‌یاند، پێشبینی ده‌كه‌ین له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌وه هه‌رێمی كوردستان بكه‌وێته ژێر پاڵه‌په‌ستۆی شه‌پۆلێكی به‌فر و بارانه‌وه.
ئاسۆ شێخ كه‌مال باسی له‌وه‌ش كرد، وه‌رزی باران بارین له ئه‌مساڵدا زۆر دوانه‌كه‌وتووه و جیاوازیه‌كی كه‌م له ڕێژه‌ی دابارینی ئه‌م ساڵ و پاردا هه‌یه هاوكات ناشتوانین له ئیستادا بڵێین ناوچه‌كه‌مان ڕوو له وشكه ساڵیه چوونكه هێشتا واده‌ی باران بارین زۆری ماوه له هه‌رێم.
ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌وه دێت ماوه‌ی چه‌ند ڕوژێكه له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه باس له ڕوودانی وشكه ساڵی ده‌كه‌ن له‌هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه.