به‌رپرسێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند، به‌دووری نازانین له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق پارتی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقیه‌كان هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت.
هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا ڕایگه‌یاند، بیرۆكه‌یه‌ك گه‌ڵاڵه‌كراوه له‌ناو پارتی به‌وه‌ی ( بۆچی ده‌بێت حیزبه‌كه‌یان ته‌نها هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كان ببه‌ستێت؟ بۆچی نابێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه سوننی و شیعه‌كانی عێراق هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟ ) به‌ڵام ئه‌م بیرۆكه‌یه تا ئێستا به‌ته‌واوه‌تی په‌سه‌ند نه‌كراوه.
هاوكات به‌رپرسه‌كه‌ی پارتی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له‌وبڕوایه‌دا نیه كه ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی مسته‌فا كازمی له‌به‌رواری 6ی حوزه‌یراندا بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت دایناوه له كاتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت.