Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئه‌پڵ به‌كار هێنه‌رانی تووشی شۆك ده‌كات

تەکنەلۆژیا

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

ڕۆژنامه‌كانی بواری ته‌كنه‌لۆژیا، باس له‌ تایبه‌تمه‌ندی به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ ده‌كه‌ن و به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و كۆمپانیایه‌یان تووشی شۆك كردووه‌.

پێگه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌هه‌واڵی ته‌كنه‌لۆژیا باسی له‌وه‌كردووه‌، كۆمپانیای ئه‌پڵ نیازی هه‌یه‌ تا ساڵی 2023 هیچ گۆڕانكاریه‌ك له‌ تایبه‌تمه‌ندی كامێرای مۆبایله‌ نوێیه‌كانیدا نه‌كات و ئه‌مه‌ش به‌كاربه‌رانی ئه‌و كۆمپانیایه‌ی تووشی شۆكێكی گه‌وره‌ كردووه‌ له‌كاتێكدا چاوه‌ڕوانی گه‌وره‌یان له‌ئه‌پڵ ده‌كرد.
به‌پێی زانیاریه‌كان، كۆمپانیای ئه‌پڵ تایبه‌تمه‌ندی كامێرای مۆبایله‌ نوێیه‌كه‌ی ساڵی 2021 دیاریكردووه‌ كه‌ هیچ جیاوازیه‌كی ئه‌و تۆی له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مه‌كه‌ی پێشویدا نیه‌ و ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌ش تا ساڵی 2023 بۆ به‌رهه‌مه‌كانی دیكه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت.
هاوكات ئه‌و پێگه‌یه‌ی بواری ته‌كنه‌لۆژیا باسی له‌وه‌شكردووه‌، كۆمپانیای ئه‌پڵ له‌جیاتی بره‌ودان به‌ كامێرای مۆبایله‌كانی ده‌یه‌وێت بره‌و به‌ تایبه‌تمه‌ندی له‌ كۆمپویته‌ره‌كانیدا بدات.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP